گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

2019.04.02 - 12:31
كەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

ناس كورد-

ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە بەمزووانە ناڕەوێتەوە و بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم "باران بارین بەردەوام دەبێت".

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكراوەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو و بارانبارین دەبێت، لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە".

لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەراگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە "ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی 14 بە 7 و دهۆك 15 بە 10 و كەركوك 17 بە 11 پلە دەبێت".

سەبارەت بە پلەی گەرمی سبەینێ‌ (چوارشەممە)ی شارەكانی كوردستان، بەپێی راگەیەندراوەكە "لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 و نزمترین 11 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 بە 8 و دهۆك 16 بە 11 و كەركوك 18 بە 12 پلە دەبێت".