گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هیچ رێزێكمان لێ‌ ناگرن

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو:دامودەزگاكانی حكومەت لەدهۆك وەك هاووڵاتیەكی ئاسایی پێشوازیمان دەكەن

2019.04.02 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو:دامودەزگاكانی حكومەت لەدهۆك وەك هاووڵاتیەكی ئاسایی پێشوازیمان دەكەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد -عەمار میرداڤی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای دهۆك دەگرێت و دەڵێت "وەكو هاووڵاتییەكی ئاسایی پێشوازیمان لێ‌ دەكەن و رێزمان ناگرن".

هەڵز ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "كاتێك بەدواداچوون بۆ كێشەی هاووڵاتیان دەكەین و سەردانی دامودەزگاكانی حكومەت دەكەین، بەڵام بەداخەوە بەرێوەبەرانی فەرمانگەكانی حكومەت لە سنوری پارێزگای دهۆك، وەكو هاوڵاتییەكی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئێمە دەكەن".

بەوتەی ئەو چەند رۆژێك پێش ئێستا لەسەر داوای سەدان هاونیشتمانی شاری دهۆك و بەهۆی نمایشكردنی سەمایەك لەلایەن گروپێكی بیانی لەناو حەرەمی زانكۆی دهۆك، سەردانی دادگای دهۆكیان كردووە و ویستوویانە سكاڵا تۆمار بكەن بەڵام داواكاری گشتی دهۆك ئامادەنەبووە واژوو لەسەر سكاڵاكەی ئەوان بكات .
پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو روونیكردەوە، داواكاری گشتی دهۆك وتی : پێویست ناكات سكاڵا تۆماربكەن لە ناو خۆماندا چارەسەری دەكەین.
هەفتەی رابردوو نمایشكردنی سەمایەك لەلایەن گروپێكی بیانی بەجلوبەرگی نیمچە ڕووتەوە لەناو زانكۆی دهۆك، كاردانەوەی جیاوازی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.

هەڵز ئەحمەد جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەوان بێدەنگ نابن لەسەر ئەو جۆرە مامەڵەیە و دڵنیایی ئەوەیدا كە لەناوخۆی فراكسیۆنەكەیان تاوتوێی دەكەن و بەنووسراو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن.

بەپێویستیشیزانی هەندێك رێنمایی نوێ لەسەر چۆنیەتی پێشوازیكردنی پەرلەمانتاران لە دەزگاكانی حكومەت دەربكرێت.