گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت دەكرێت

2019.04.02 - 09:20
داوای كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت دەكرێت

ناس كورد-

لەبەرامبەر داواكاری بۆ كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت، وەزارەتی گەیاندنی عێراق بەڵێنی باشكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئەنتەرنێت دەدات.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی گەیاندنی عێراقدا، ئاماژە بەوە كراوە "لەبەدواداچوونمان بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هۆكارەكانی تری راگەیاندن و راو بۆچوون و داخوازی هاووڵاتیان لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت و باشكردنی خزمەتگوزاریی ئەنتەرنێت لەوڵاتدا و لەسەر راسپاردەی نەعیم سجیل وەزیری گەیاندن، لێكۆڵینەوەیەكی تەواوەتی ئامادەكراوە بۆ گەشەدان بە خزمەتگوزارییەكانی ئەنتەرنێت بەشێوەیەكی گشتی لەبری كەمكردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت. كە زۆربەی كات ئەم كەمكردنەوانە دەچێتە خزمەتی كۆمپانیا ئەهلییەكان لەبری ئەوەی بگات بە هاووڵاتیان و بەشداربووان".

راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە، پێشتریش وەزارەت نرخەكانی كەمكردۆتەوە بەشێوەیەكی باش بەڵام ئەم كەمكردنەوەیەی نرخ رەنگدانەوەی نەبووە لەسەر هاووڵاتیان و بەشداربووان.

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە، لەماوەی داهاتوودا گەشەسەندنێكی باش لەبواری خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت روودەدات ئەویش لەرێگەی كاراكردنی پڕۆژەی گەیاندنی كێبڵی تیشكی بۆ نێو ماڵان، كە بەپێی راگەیەندراوەكە "جۆری خزمەتگوزاری پێشكەشكراو بەهاووڵاتیان باشتر دەكات و كێبركێیەكیش لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەت دروست دەكات".