کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
دوو سه‌رچاوه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانەوە ناردنى نامه‌یه‌كى هۆشدارى له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ناس كورد پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتى گۆڕانیش ڕەتی ناکاتەوە و ده‌ڵێت، "یه‌كێتى له هیچ ههنگاوێدا پرس به ئێمه ناكات، تا ئێمه پرسى پێبكه‌ین".
به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بە تایبەت لە رێگەی کەسێکی حزبەکەوە، نامەیەکی هۆشداری ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران كردووه، لە نامەکەدا یەکێتی بەڕونی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێداگرییەکانی بزوتنەوەی گۆران بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی خستۆته‌ڕوو.
له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا هۆشداریدراوه ئەگەر بزوتنەوەی گۆران سوربن لەسەر تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە "ئەوا دەبێت بەرپرسیارییەتی ڕودانی هەر ڕوداوێک لە ئەستۆ بگرن لە زۆنی سەوز".
دوو سه‌رچاوه‌ش له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌رجى ناونه‌هێنانیان كه بۆناس كورد قسه‌یان كرد، ناردنى نامه‌كه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ گۆڕان پشتڕاستكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات،"دوو سه‌ركرده‌ى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه پێشتر نیگه‌ران بوون له ئه‌دا و هه‌نگاوه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه و كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه، ئێستا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌ره‌یه‌كى نیشتمانى له‌ده‌ره‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌كه دروستبكه‌ن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، لە بارەی نامهكەوە خه‌لیل سه‌ركانى، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند، "ئاگاى له نامه‌یه‌كى له‌و جۆره نییه کە نێردرابێت بۆ بزوتنه‌وه‌ى گَۆڕان" به‌ڵام ئه‌و وتى، "هه‌ر هێزێك خاوه‌ن بڕیارى سه‌ربه‌خۆى خۆیه‌تى، یه‌كێتى هه‌رچییه‌ك بكات پرس به ئێمه ناكات، گه‌ر ئێمه‌ش هه‌رهه‌نگاوێك بنێین پێویست ناكات پرس به‌یه‌كێتى بكه‌ین، گۆڕان یه‌كڕیزى و ته‌بایى لایه‌نه‌كانى پێخۆشه، به‌ڵام ناكرێت بۆ هه‌ر بڕیارێك پرس به لایه‌نێك بكرێت و یه‌كێتى له‌ناوخۆیان ناته‌بان و ڕێكناكه‌ون".
ده‌رباره‌ى نیگه‌رانییه‌كانى یه‌كێتى له گۆڕان بۆ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وتیشى،" پارتى بۆخۆى بیه‌وێت به بێ ده‌نگى گۆڕانیش هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێنێت، له‌ڕووى یاساییه‌وه به په‌نجا زاید یه‌ك پارتى زۆرینه دروستده‌كات".
"یه‌كێتى تائێستا له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه‌نده ته‌با نییه، تا هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى بده‌ین و تائێستاش ئێمه‌یان قبوڵ نییه، یه‌كێتى دوژمنمان نیه و دۆستمانه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هیچ ئومێدێك به‌ئاڕاسته‌ى باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان نابینم، ته‌نانه‌ته ڕێككهوتنهكانیشمانیان له‌ماوه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵیان جێبه‌جێنه‌كردووه" خه‌لیل سه‌ركانى واى وت.
وتیشى،"یه‌كێتى گه‌ر بۆ ئه‌م خوله ئۆپۆزسیۆن بێت بڕیارێكى دروستدهدات، ڕه‌نگه هه‌نگاوێكى باش بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى یه‌كێتى و ڕه‌نگه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكى گرنگیش بێت، یان ئه‌گه‌ر به‌شدارى ده‌كه‌ن، پێویسته زووتر خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه و تا پێكهێنانى حكومه‌ت درێژه نه‌كێشێت، ئه‌و درێژه كێشانه غه‌دره و له خه‌ڵك ده‌كرێت".