گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نانەواخانە دادەنێت

2019.04.01 - 20:49
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نانەواخانە دادەنێت

ناس کورد-

بە گوێرەی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ڕۆناڵدۆ نانەواخانەیەک لە ناوڕاستی شاری تۆرینۆ لە ئیتاڵیا دەکاتەوە، ئەوەش وەک کارێکی بازرگانی.

 

ڕۆژنامەی کۆرییەر دی تۆرینۆی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤەنتوس و خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتونی، ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی نانەواخانەیەک لە ناوڕاستی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، کە نزیکە لە شوێنی یانەی یوڤەنتوسە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو نانەواخانەیە لە لایەن رۆناڵدۆوە وەک دیاری دەبەخشرێتە جۆرجینا هاوڕێ کچەکەی.

 

ئەو نانەواخانە دەچێتە لیستی کارە بازرگانییەکانی ڕۆناڵدۆوە، کە لەو نانەواخانەیەدا شیرینی و نانی پرتوگالی پێشکەش دەکرێت.