گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی ڕەتدەكاتەوە

یەكێتی لەدەرەوەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی تاووتوێی دروستكردنی هاوپەیمانێتی دەكات

2019.04.01 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی لەدەرەوەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی تاووتوێی دروستكردنی هاوپەیمانێتی دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - ئەحمەد مستەفا

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەدەرەوەی بڕیاری بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەت وەك فشار و ئاڕاستەكارییەك بۆ هەنگاوەكانی مانۆڕێكی سیاسی دەستپێكردووە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش هەنگاوەكانی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەك لەدەرەوەی پارتی و گۆڕان بۆ ناس كورد ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ (دووشەممە) شاندێكی یەكێتی بە بەشداری سەعدی پیرە، لەتیف شێخ عومەر، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمەی مینا و ئیكرام عەلی، سەردانی هەریەك لە ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ و ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی كرد لە شاری سلێمانی.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "ئێمە بڕوامان بە شەراكەتی ڕاستەقینە هەیە بۆ بەشداری لە حكومەت و ئەوە بڕیاری یەكێتییە و لە سەركردایەتی بڕیاردراوە و بەو شێوەیە دەچین بەشداری لە حكومەت دەكەین".

بەوتەی ئاسۆ مامەند، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی لە گەڵ پارتی، یەكێتی ئەو هێزە نییە هەر ئۆپۆزسیۆنێكی ئاسایی بێت، وتیشی "بەڵێ بۆ كاتی خۆی بیر لە دروستكردنی هاوپەیمانێتییەك دەكەینەوە و تاووتوێی هەنگاوێكی لەو جۆرە دەكەین لەناو مەكتەبی سیاسی، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان نەداوە".