گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

وەزارەتی دارایی بۆ ناس كورد: بۆ مانگی یەك پێشینەكان وەرناگرینەوە

2019.04.01 - 18:10
وەزارەتی دارایی بۆ ناس كورد: بۆ مانگی یەك پێشینەكان وەرناگرینەوە

ناس كورد- ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2019 و بۆ ئەم مانگەش پێشینەكان لەمووچەخۆران نابڕدرێت و وەرناگیرێتەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی و ئابوری لە 6ی نیسان، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2019ی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەكات، بڕیاریشیداوە بۆ مانگی یەك هیچ پێشیینەیەك وەرنەگرێتەوە لە مووچەخۆران".

بەوتەی سەرچاوەكە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارە لە 2ی نیسان بڕی 375 ملیار دینار لە پارەی فڕۆشی نەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی بكات، لەگەڵ بڕی 200 ملیار دینار كە لەپارەی نێردراوی بەغدا ماوە، مووچەی مانگی یەكی پێ تەواو دەكرێت.

سەرچاوەكەی ناس جەختی كردەوە"لەسەرەتادا مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی، دەدرێت و لەپاشان وەزارەتەكانی دیكە".