کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
قایمقامیەتی قەزای كەلار رەتیدەكاتەوە بەهۆی باران بارینی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لەقەزاكەدا روویدابێت و ئاماژە بەوە دەكەن تەنها كۆبوونەوەی ئاوی باران لەچەند ناوچەیەك روویداوە و زووبەزوو چارەسەر كراوە.
قایمقامیەتی قەزای كەلار لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لەگەڵ باران بارینی بەخوڕ لە سنووری كەلار لە ناو بازاڕ و چەند شوێنێكی دیكە چەند حاڵەتێك دروستبوون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بە سەرپەرشتی قائیمقامی كەلار لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئەو حاڵەتانە كە بریتی بوون لە كۆبوونەوەی ئاوی باراناو چارەسەركران و حاڵی حازر بارودۆخ ئارامە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە.
لەراگەیەندراوەكەدا، قایمقامیەتی قەزای كەلار داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و كتوپڕ راستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم ژمارە تەلەفونانە ئاگادار بكەنەوە (تیمی ڕۆژهەڵاتی كەلار 07701512341، تیمی ڕۆژئاوای كەلار 07701575556، پۆلیس 104، بەرگری شارستانی115، پۆلیسی هاتووچۆ 415، بۆ كاتی پەككەوتنی ئۆتۆمبیل و ڕێگەگرتن:جەی سی سی 07705047002، 07501258215، 07480263999".