گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

2019.04.01 - 14:38
نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

ناس كورد-

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئادار لەلایەن قایمقامیەتی قەزای سلێمانییەوە دیاریكرا و داوا لەخاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان دەكرێت لەگەڵ كوژانەوەی كارەبای نیشتیمانی كارەبای موەلیدە بدەنە هاووڵاتیان.

لەراگەیەندراوێكدا سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی بە (39) دینار و (150) فلس بۆ مانگی ئادار دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (210) بۆ (240) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان (8.250) بۆ (9.250) هەزار دینار دەبێت و نرخەكە لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی نیسان ئاشكرا دەكات و بەپێی بەرنامەكە، لەمانگی نیساندا رۆژانە لە سەعات (2:00)ی دوانیوەڕۆ بۆ (1:00)ی شەو، و بەیانیانیش سەعات (7:00) بۆ (8:30)ی بەیانی دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەكات كە هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو لەو كاتانەدا موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەكەن، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێشنیوەڕوان كاتژمێر (11:30) كار بە موەلیدەكان دەكەن.

سیروان محەمەد داوای لەخاوەن موەلیدەكان كرد كە پێویستە دوای كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەڕێت، هۆشداری ئەوەشیدا "بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەبارەی نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبون و سیتییەكان روونیكردەوە، نرخی كیلۆ واتێك بە (203.5) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتییەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بو ئەوا (پێنج) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.