گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنی کۆتایی دژی داعش دەستیپێکرد

2019.03.01 - 22:41
ئۆپراسیۆنی کۆتایی دژی داعش دەستیپێکرد

 

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپراسیۆنی کۆتایی دژی داعشیان دەستپێکرد و لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆوە هێرشەکانیان بۆ سەر گوندی باغوزی سوریا کە دواین پێگەی داعشە دەستپێکردووە.

دوای کۆتاییهێنان بە هەڵمەتی گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایانگەیاند لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنی سەربازییان بۆ سەر گوندی باغوزی سەر بە پارێزگای دێرەزوور دەستپێکردووە.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گواسترانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان لە باکوری سوریا، هاوکات دەیان چەکداری داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە کرد، بەڵام هێشتا پێشبینی دەکریت سەدان چەکداری داعش لەناو گوندی باغوزدا مابن.

 

عه‌دنان عه‌فرین، فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە له‌ گوندی باغۆز ئه‌و چەکدارانەی داعش كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ویستیان خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، له‌ ناوچه‌كه‌ براونەتە دەرەوە و هه‌زاران هاوڵاتی مەدەنیش ڕزگار كراون و ناوچەکە خاڵی کراوەتەوە لە هاوڵاتی مەدەنی بۆیە هەڵمەتی کۆتاییهێنان بە داعشیان دەستپێکردووە.