گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی: سبەینێ باران دەستپێدەکاتەوە

2019.04.01 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: سبەینێ باران دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکانی هەرێم بارانبارین دەوەستێت، بەڵام سبەینێ باران دەستپێدەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو پێشبینیانەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کەشوهەوای سەرجەم شارەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و باران نابارێت.

 

بەڵام سبەینێ سێشەممە، ئاسمانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ بارانەکەش هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

 

No photo description available.

 

No photo description available.