گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمساڵدا لە 22 ناوچەی هەرێم زیاد لە 1000 ملیم باران باریووە 

2019.04.01 - 10:10
لەمساڵدا لە 22 ناوچەی هەرێم زیاد لە 1000 ملیم باران باریووە 

 

ناس کورد- 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ئەمساڵی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت لە 22 ناوچە زیاد لە هەزار ملیم بارانیان تێدا باریووە.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە ناوەندی شاری سلێمانی لەمساڵدا 1091.2 ملیم بارانباریووە، لە سنوری ئەو پارێزگایەش ڕانیە و سەرکەپکان زۆرترین بارانی لێ باریووە کە 1372 هەروەها 1330 ملیم بووە.

هەروەها لە ناوەندی شاری هەڵەبجە، لەمساڵدا بڕی باران گەیشتووەتە 929.6 ملیم، لە قەزای پێنجوێنیش 1353.7 ملیم باران باریووە.

لە شاری دهۆکیش 985 ملیم باران باریووە، لە ناوچەی بیجیل 1541.3 ملیم و لە دینارتەش 1755.4 ملیم باریووە.

هەرچەندە لە ناوەندی شاری هەولێر بەبەراورد بە شارەکانی تر بڕێکی کەمتر باران باریووە کە 763.84 ملیم بووە، بەڵام لە هەردوو ناحیەی هیران و مێرگەسوور زۆرترین بڕی باران باریووە کە 1408 ملیم و 1898 ملیم بووە.

لە ناوەندی شاری کەرکوکیش لەمساڵدا 445.8 ملیم باران باریووە.

 

No photo description available.