کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار و 250 دینارە.
100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار و 200دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.