گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی لەسەر دەیان شوێنەوانی دیکەش هەیە

بەهۆی بارانەوە پێنج شوێنەواری کۆن لە ئاکرێ ڕووخاون

2019.04.01 - 09:30
بەهۆی بارانەوە پێنج شوێنەواری کۆن لە ئاکرێ ڕووخاون

ناس كورد- عه‌مار عه‌زیز

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێنج شوێنەواری کۆن لە قەزای ئاکرێ ڕووخاون، مەترسیش لەسەر دەیان شوێنەواری دیکەش هەیە.

هیوا شه‌ماڵ به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری له‌ قه‌زای ئاكرێ به‌ ناس کورد-ی ڕاگەیاند، بارانەکەی ئەمدواییە زیانی زۆری گەیاندووە بە خانووه‌ كۆنه‌كانی سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ و زیاتر له‌ 5 خانوو به‌ ته‌واوی ڕوخاون، وتیشی: "جگه له‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌یان خانووی دیکە هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نۆژه‌ن نه‌كرێنه‌وه‌ ئه‌وانیش دەڕووخێن".

له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ 280 خانووی كۆن هه‌ن كه‌ به‌ سیمای شاری ئاكرێ داده‌نرێن، ئەو خانووانە دەکەونە گەڕەکەکانی جۆسته‌یی، گوره‌ڤا و قاپه‌كی. لە ئێستادا زۆربه‌ری ئه‌و خانوانه‌ چۆڵكراون ته‌نیا به‌شێكی كه‌میان نەبێت کە هەندێک خێزان تێیدا دەژین.

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری ئاکرێ، سه‌رۆكايه‌تی شاره‌وانی قه‌زاکە پێش قه‌یرانی دارایی بڕی 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كان ته‌رخان كرد، بەڵام دواتر پرۆژه‌كه‌ وه‌ستا، هاوکات داواشی کرد کە دووبارە کاربکرێتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە.