گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پێشمەرگە: 1720 شەهیدمان لە شەڕی داعش هەیە

2019.03.01 - 19:11
وەزارەتی پێشمەرگە: 1720 شەهیدمان لە شەڕی داعش هەیە

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد لە سەرەتای شەڕی داعشەوە هەرێمی کوردستان هەزار و 720 شەهیدی هەبووە، باسی لەوەش کرد لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2009 زیانە مرۆییەکانی عێراق 500 هەزاری تێپەڕاندووە.


جەبار یاوەر، لە میانەی پانێڵێکی رۆژی یەکەمی کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر کە لەژێر ناوی "عێراق و رەوشی ئاسایشی بێچارەسەر" ڕێکخراوە، ئاشکرای کرد لە ساڵی 2014 وە تاوەکو 2019 ، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 750 شەهید و 10 هەزار و 729 بریندار هەن.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ساڵی 2003 وە تا ساڵی 2019 لە عێراق زیاتر لە 539 هەزار قوربانی و شەهید و کوژراو هەن".


هەروەها وتیشی: "زیانەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە 2003 وە تاوەکو 2019 بەپێی سەرچاوە ئەمریکییەکان کە بڵاویانکردووەتەوە، چوار هەزار و 384 کوژراو برینداریان هەیە".