کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، تورکیا شکستی هێناوە لە هاتنە ناوەوە بۆ شارۆچکەی مەنبج و ناوچه‌كانى باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، جەختیش دەکاتەوە کە مانەوەی 400 سەربازی ئەمریکی لە سوریا بەس نییە بۆ گەرەنتی لەناوبردنی رێکخراوی چه‌كدارى داعش و سەرهەڵدانەوەی.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکدا بە پێگه‌ى سكاى نیوزى ڕاگه‌یاندووە، هێزەکان سوریای دیموكرات خوازیاری هیچ جەنگێک نین لەگەڵ تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌و وڵاته، ئه‌و ده‌ڵێت، "توركیا شکستی هێناوە لە هاتنەناوەوە بۆ شارۆچکەی منبج".
ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له خاكى سوریا، فه‌رمانده‌كه‌ى هه‌ده‌سه دەڵێت: "مانەوەی 400 سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان بەس نییە بۆ گەرەنتی لەناوبردنی رێکخراوی چه‌كدارى داعش و هەروەها مەترسی دوبارە سەرهەڵنەدانەوە ئەو رێکخراوە لە ناوچەکە".
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، له 22ى ئادار2019، سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڕێكخراوى داعش ڕاگەیاند و تەواوی ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵکردەوە کە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لەژێر کۆنترۆڵی ئەو ڕێکخراوەدابوون.