گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی هەڵبژاردن لە شەرناخ چاوەڕواننەکراوە

2019.03.31 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی هەڵبژاردن لە شەرناخ چاوەڕواننەکراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پارتی داد و گەشەپیدان لە شاری شەرناخ لە پێش پارتی دیموکراتی گەلانەوەیە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە میدیا تورکییەکان بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە شاری شەرناخی باکووری کوردستان لەسەدا 90ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و تێیدا پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان (ئاکەپە) لە پێشەوەیە.

بەپێی ئەو ئەنجامانە، ئاکەپە لەسەدا 62.1ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا هەدەپە تەنها لەسەدا 34.7ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014، هەدەپە لەسەدا 59.6ی دەنگەکانی شەرناخی بەدەستهێنابوو، لەبەرامبەردا ئاکەپە لەسەدا 29.3ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

بەرپرسانی ئەو شارە کوردییە باس لەوە دەکەن کە پێشێلکارییەکی زۆر لە پرۆسەی دەنگدانی ئەو شارەدا تۆمارکراوە و هەزاران کەس بە نایاسایی دەنگیان داوە.