کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی جیاکردنەوەی لەسەدا 90ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستان لە پێشەوەیە.
جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەردەوامە و میدیا تورکییەکانیش ئەنجامی لەسەدا 90ی کۆی دەنگەکانیان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەو سندوقانەی تا ئێستا جیاکراونەتەوە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئامەد، ماردین، قارس، سرت، باتمان، وان و هەکاری، دەنگەکانی هەدەپە لە پێش سەرجەم پارتەکانی دیکەوەیە.
هاوکات لە هەریەک لە شارەکانی ئیستەنبوڵ و بۆرسا و قۆنیا، پارتی داد و گەشەپێدان بە جیاوازییەکانی کەم لە پێش پارتی گەلی کۆمارییەوەیە، بەڵام ئاکەپە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان شاری ئەنقەرەی لەدەست داوە و لەو شارە کاندیدی مەهەپە لە پێشەوەیە.
ناس کورد سات بە سات ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی تورکیا بڵاودەکاتەوە..