گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای ئەمریکا: فڕۆکەی جەنگیی تارمایی ئامادەیە بۆ شەڕ

2019.03.01 - 18:33
سوپای ئەمریکا: فڕۆکەی جەنگیی  تارمایی  ئامادەیە بۆ شەڕ

ناس کورد-

 

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 ناسراو بە "تارمایی" ئامادەیە بۆ شەڕ.

ئەمیراڵ دیولف میلەر فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ڕیاگەیاند، ئەو جۆرە فڕۆکە جەنگییە ئامادەیە بێتە ناو چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا.

هەروەها باسیشی لەوە کرد ئەو فڕۆکەیە بێ هاوتایە و ڕۆڵێکی باڵای دەبێت لە پڕۆسە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکادا.

جگە لەبەکارهێنانی بۆ سوپای ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەکاریی دەکات بۆ فرۆشتنی ئەو جۆرە چەکەش و نرخەکەی دەگاتە 130 ملیون دولار.