گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 32 شاری باکووری کوردستان و تورکیا دەنگدان کۆتایی هات

2019.03.31 - 16:12
لە 32 شاری باکووری کوردستان و تورکیا دەنگدان کۆتایی هات

ناس کورد-

 

لە 32 شاری باکووری کوردستان و تورکیا پرۆسەی دەنگدانی شارەوانییەکان کۆتایی هات و لە ئێستادا دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.

 

دەنگدان لە پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەكر، ئەلازیغ، ئەرزینجان، ئەرزەڕووم، عەنتاب، گیرەسون، گوموشهانە، هەكاری، قەرس، ماڵاتیا، ماراش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزە، سێرت، سیڤاس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕناخ، ئەردەخان، ئیغدر، كلیس و گرتووخانەكانی ناو ئەو پارێزگایانە کۆتایی هات بەو پێیەی دەنگدان لەو شارانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستی پێکرد.

 

هاوکات دەنگدان لە شارەکانی دیکەی تورکیا کە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانیەوە دەستی پێکردووە، کاتژمێر 5:00 کۆتایی دێت و دواتر دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.