گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کەرکوک لە ئامادەباشیدایە بۆ رێگری لە لافاو

سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك هۆشداری دەدات لە هەرەسهێنانی بەنداوی دووبز

2019.03.31 - 14:12
سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك هۆشداری دەدات لە هەرەسهێنانی بەنداوی دووبز

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک ئامادە باشیان کردووە بۆ ڕودانی لافاو، بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەش هۆشداری لە هەرەسهێنانی بەنداوی دووبز دەدات.

 

شەهاب حەكیم بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو بەهۆی ئەو شەپۆلە  بارن بارینەی كە ناوچەكەی گرتۆتەوە، بۆیە لە ئامادەباشی پلە (ج)داین". 

 لە بارەی ئەو ناوچانەی مەترسی لافاویان لەسەرە ئەو بەرپرسە حکومیەی کەرکوک وتی، لە ئەگەری دروستبوونی لافاودا مەترسی لەسەر ناوچەكانی، حەویجە و ئاڵتون كۆپری و دووبز و‌ بای حەسەن، دروستدەبێت.

بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك ئاشکرای کرد، لە ئێستادا سەرقاڵی پاراستنی بەنداوی دووبز-ن بۆ ئەوەی لەكاتی بوونی لافاودا هەرس نەهێنێت، چونكە ئەو بەنداوە چوار دەرگای هەیە و ئەو دەرگایانەش لە چوار هەزار مەتەری سێجا زیارتر توانای ڕاگیرکردنی ئاویان نییە.

"بە بەردەوامی دەرگاكانی بەنداوی دووبزمان كردۆتەوە دانەخراوەن، بۆ ئەوەی بەنداوەكە هەرەس نەهێنێت، چونكە ئەگەر هەرەس بهێنێت مەترسی زۆری دەبێت بۆ سەر شاری كەركوك" شەهاب حەكیم وای وت.

 

چەند رۆژێکە بارینی باران لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوامی هەیە، کەشناسی هەرێمی کوردستانیش هۆشداری دا لە مەترسیی دروستبوونی لافاو، پێشتریش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هاوڵاتیانی عێراقی ئاگادارکردەوە لەوەی خۆیان بپارێزن لە زیادبوونی ئاوی ڕوبارەکان و دروستبوونی لافاو.