گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی: بەبێ پێشمەرگە ناتوانین پۆستەکان بەڕێوەببەین

2019.03.01 - 17:44
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی: بەبێ پێشمەرگە ناتوانین پۆستەکان بەڕێوەببەین

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوزخورماتوو ڕایگه‌یاند کورد ناتوانێت پۆستەکانی قەزاکە بەڕێوەببات ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەکە.

 

مه‌لا کەریم شکور بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوزخورماتوو بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هیچ کێشەیەک لە نێوان لایانە کوردییەکانی قەزاکەدا نیه‌، کێشەی ئێمە لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری تورکمانییە لەو شارە."

 

له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌و ناوچه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی وتی: "کێشه‌کان چارسەرەنابن، ئەگەر جارێکی تر هاوسەنگی هیز دروستنەبێتەوە له‌و شاره‌."

 

وتیشی: "کورد لە دوزخورماتوو لە دوای 16ی ئۆکتۆبەره‌وه‌، شەش پۆستی لە دەستداوە، لە هەموویان گرنگتر پۆستی قایمقامی شارەکە و سەرۆکی ئەنجوومەن و بەرێوبەری پۆلیسە".

مه‌لا کەریم شکور باسیله‌وه‌شکرد: "ئیمە و هەموو لایانە کوردییەکان پێداگری دەکەین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزاکه‌، بەڵام تورکمانەکان و عەرەبەکان، لەمپەڕن لە بەردەم گەڕاندنەوەی ئەو پۆستانە بۆ کورد."

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ناس کورد لایەنە عەرەب و تورکمانەکان، گرفتیان له‌ پێدانی پۆستی بەرێوبەری پۆلیسی دوزخورماتوو نیه‌ بدرێت به‌ کورد، بەڵام لایه‌نه‌ کوردییەکان، به‌ تایبه‌ت یه‌کێتی ئەو پۆستە بە گرنگ نازانن، چونکە پێیانوایه‌ کورد ناتوانیت لە وپۆستەدا کارا بێت.

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ڕیژه‌ی کورد لەناو هێزەکانی پۆلیس لە خورماتوو 12% تێناپه‌ڕێت،  دەسەلاتی ئەمنی باڵای ئەو شارەش، بە دەست حەشدی شەعبی و هیزە عیراقیەکانەوەیە، لەبەر ئەو ئێمە پۆستی بەرێوبەری پۆلیس بەتەنیا وەرناگرین ئەگەر پۆستەکانی تری لەگەلدا نەبێت."

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا رۆژبیش لایەنە کوردییەکانی شارۆچکەی دوزخورماتوو کۆبوونەوە، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانەی کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر، لە کورد سه‌ندراوه‌ته‌وه‌.