گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەی تورکیادا دوو برای کورد کوژران

2019.03.31 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەی تورکیادا دوو برای کورد کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەیانى ئەمڕۆ لە کاتى بەڕێوەچوونی پڕۆسەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیادا لە پارێزگای مەلەتیی باکورى کوردستان، بەهۆى شەڕەوە دوو کەس کوژران و کەسێکى دیکەش برینداربوو.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئازار میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، له‌ گه‌ڕه‌كی بۆلوونمه‌زی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی پوتورگه‌ له‌ پارێزگای مه‌له‌تیی له‌ باكووری كوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگداندا دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێکدا درووست بووە و دواتر ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە  كه‌ هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، هه‌ر له‌ هه‌مان شوێندا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بووەته‌ شه‌ڕیان، به‌ ده‌مانچه‌ دوو كه‌سی كوشتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کوژراوەکە بران به ‌ناوه‌كانی حه‌سه‌ن ئاكتاش و ئیلیاس ئاكتاش، تا ئێستاش نازانرێت هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە چییە.

 

هەربەپێی زانیاری میدیاکانی تورکیا،  تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و بۆ تەشەنە نەکردنى ڕووداوەکەش لە دەوروبەرى ئەو قوتابخانەیەى کە دەنگدانى تێدا دەکرێت، هێزى ئەمنى جێگیرکراون.