گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ

2019.03.31 - 12:06
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە.

 

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134هەزار و 500 دینارە، 100  پاوەنیش بە 156 ھەزار دینارە.

 

100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار و 400 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دیناره.

 

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.