گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆزەمبیق؛271 کەس توشی کۆلێرا بوون

2019.03.31 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
مۆزەمبیق؛271 کەس توشی  کۆلێرا  بوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی توشبوانی نەخۆشی کۆلێرا لە شاری بیرا لە مۆزەمبیق بەرزبۆتەوە بۆ 271 حالەت، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە گەردەلولێکی بەهێز لەو شارەی دا.

 

حکومەتی مۆزەمبیق ڕایگەیاندووە لە گەڵ ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری بەردەوامن بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکە، پاش ئەوەی لە 14ی ئەم مانگە گەردەلولی 'ئیدای' مۆزەمبیق و زێمبابۆی و مالاوی گرتەوە بە هۆیەوە 700 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

وەزیری ژینگەی مۆزەمبیق لە کاتی کردنەوەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشی کۆلێرا لە بیرا، ڕایگەیاند، 271 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە، نەڵام هیچ کام لەو نەخۆشانە هێشتا گیانیان لەدەست نەداوە.