گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لوتکەی عەرەبی بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی دەستپێدەکات

2019.03.31 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
لوتکەی عەرەبی بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی دەستپێدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

ئەمڕۆ کارەکانی سییەمین خولی لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردەکانی وڵاتە عەرەبییەکان و ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.

لە لوتکەی عەرەبیدا گەنگەشەی چەند کەیسێک دەکرێت لەوانە، قەزیەی فەڵەستین و قەیرانەکانی یەمەن و سوریا و لیبیا، لە کاتی ئامادەکارییەکانیشدا بۆ لوتکەکە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب جەختیان لە سەروەربوونی خاکی جۆلان بۆ سوریا کردەوە.

سەرۆککۆماری عێراقیش بانگێشتی ئەو لوتکەیە کراوە و بەشداری تێدا دەکات، کە لە وڵاتی تونس بەڕێوە دەچێت و سییەمین خلی لوتکەکەیە.

پێشبینی دەکرێت وڵاتانی عەرەبی لە بارەی بڕیاری ترەمپ بۆ ناساندنی جولان وەک خاکی ئیسرائیل لەو لوتکەیەدا کاردانەویان هەبێت.