گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو خۆراکانە چین کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونت؟

2019.03.31 - 08:40
ئەو خۆراکانە چین کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونت؟

 

ناس کورد-

زۆربەی خەڵک دەیانەوێت پارێزگاری لە ڕوخسار و پێستیان بکەن، پێیان وایە تەنها بەخۆپاراستن لە تیشکی خۆر و بەکارهێنانی ماددەی جوانکاری و دژەخۆرەکان دەبێت دەتوانن خۆیان بە جوانی بهێڵنەوە، بەڵام ماڵپەڕی "هێلس لاين"ی تەندروستی دەربارەی کاریگەری خۆراکی تەندروست، لەسەر ڕوخسار چەند بابەتێکی خستۆتەڕوو.

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی زوو پیر بونت:

نانی سپی:

ئەو جۆرە خواردنانەی کە برێکی زۆر شەکریان تێدایە وەک نانی سپی، هۆکارن بۆ توشبوون بە جۆرێک هەوکردنی پێست کە پیربوون خێراتردەکات، بۆ ئەوانەش کە زۆر حەز بەنان دەکەن دەتوانن بیگۆڕن بە جۆرێکی تری نان کە ئاردی سفری تێدا نەبێت، چونکە ئەمجۆرە لە نان بە تایبەت نانی جۆ پڕە لە ماددەی دژەئۆکسان بەسودە وهیچ جۆرە شەکرێکی تێدا نیە.

شەکرد:

شەکر بەدووژمنی سەرەکی دادەندرێت بۆ پێست، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی زیبکەیە، دژی کۆلاجینی پێستە، هەروەها مادسە شەکرییەکان بە مانەوەی زۆر لەبەر خۆر کاریگەری نەرێنیان دەبێت لەسەر پێست.

ڕۆن وچەورییەکان:

چەورییەکان و ڕۆن و کەرە وا لە پێست دەکەن، کە زۆر هەستیاربێت بەرامبەر بەتیشکی سەروو وەنەوشەیی، پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە بەکارهێنانی زەیتی سروشتی و تەندروست، وەک زەیتی زەیتون و ئەو جۆرانەی کە دژەئۆکسانەکانیان تێدایە.

گۆشتە دروستکراوەکان:

گۆشتە دروستکراوەکانی وەک هۆت دۆگ و سۆسەج، پڕن لە سۆدۆمۆ و  چەوری، کە کار لە وشکبوونەوەی پێست دەکەن و کۆلاجینی پێست لاواز دەکەن و هۆکارن بۆ هەوکردنی پێست.

بەرهەمە شیرییەکان:

بەرهەمە شیریەکان لای هەندێک کەس دەبنە هۆکاری ناڕێکی لە سیستمی ماددە ئۆکسانەکان و دژە ئۆکسانەکان، ئەمەش وا لە جەستە دەکات چالاک نەبێت بۆ دەرکردنی ماددە ژەهرییەکانی و دروسبونی ناڕێکی تەندروستی، چەند خۆراکێک هەن کە پڕن لە کالیسیۆم دەتوانرێت لەجیاتی بەرهەمە شیرییەکان بەکار بهێندرێت وەک بادەم وهەنجیر.

سۆدە و قاوە:

خواردنی سۆدە و قاوە، کە پڕن لە کافایین وا دەکات ناڕێکی لە سیستمی خەودا ڕوبدات ئەمەش کاردەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەک چرچولۆچی و ڕەشبوونی ژێر چاو.

خواردنەوە کحولییەکان:

خواردنەوە کحولییەکان تەنها کار لە جگەر وبەشەکانی تری جەستە ناکەن، بەڵکو خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆی سوربوونەوە و دەرکەوتنی چرچی لەسەر ڕوخسار، خواردنەوە کحولییەکان کار دەکات لە وشکبوونەوەی ڤیتامین"E" ناو پێست.

پەتاتەی سورەوکراو:

ئەو خۆراکانەی کە لەزەیتدا سور دەکرێنەوە زیانی زۆر بەپێست دەگەیەنن وادەکەن کە زوو نیشانەکانی پیری دەربکەون، ئەو بڕە زۆرەی خوێ کە لە پەتاتەی سورەوکراودا هەیە ئاوی ناو پێست ڕادەکێشێت و بەمەش پێست توشی وشوکبوونەوە دەکات.

کێکی برنج:

کێکی برنج بە ژەمێکی سوک دادەندرێت بەڵام لەهەمان کاتدا ژیانی زۆری هەیە بۆ پێست لەبەر ئەوەی پڕە لە شەکر کە پەستانی خوێنی ناو جەستە بەرز دەکەنەوە و ئەمەش پیربوونی پێست پێشدەخات.