گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی بەغدا بۆ بەفەرمیکردنی چوار مەرز سەردانی هەرێم دەکات

2019.03.30 - 19:22
شاندێکی بەغدا بۆ بەفەرمیکردنی چوار مەرز سەردانی هەرێم دەکات

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی به‌فه‌رمیكردنی چوار مه‌رز، شاندێکی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بکات.

عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند کە ڕۆژی 6ی نیسان، شاندێکی حكومه‌تی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و ئامانجی سەردانەکەیان پرسی بە فەرمی ناساندنی مەرزەکانی كێلێ له‌قه‌ڵادزێ، سه‌یران به‌ن له‌پێنجوێن، ته‌وێڵه‌و پشته‌ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یە.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەفەرمی ناساندنی ئەو مەرزانە پێویستی بە واژۆ و بڕیاری سەرۆک وەزیران عێراق هەیە، "بۆیە ئەو شاندە سەردانی ئەو چوار مەرزە دەکەن و دوا ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی مەرزەکانەوە دەنووسن  بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدرێت".

 

ئەو مەرزانە ماوەیەکی زۆرە کراونەتەوە و هاتووچۆی بازرگانی تێدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی نەناسێندراون.