گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هۆشداریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەدات

2019.03.01 - 16:16
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هۆشداریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەدات

ناس کورد-

 

 

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق هۆشداری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌دات، به‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی ناوده‌بات.

 

له‌ وتاری هه‌ینیدا نوێنه‌ری باڵای شیعه‌ له‌ عیراق شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی باسی له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ عێراق كردو، ڕایگه‌یاند: "دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌ویش بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ‌گه‌نجان و، خێزان و كۆمێڵگای عیراقی".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "تا ئێستا ئه‌وپرسه‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌، گرنگی ته‌واو به‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وپرسه‌ نه‌دراوه"‌.

 

وتیشی: "گرفتی گه‌وره‌ی دیرده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نها ته‌ندروستی نیه‌، به‌ڵكو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌قڵی و ڕۆشنبیری و ده‌روونی چینی گه‌نجانمان".

 

 

نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عیراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌، گه‌ر چاره‌سه‌رێ خێرا بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌دۆزرێته‌وه‌، كاره‌ساتی گه‌وره‌ به‌دوای خۆدا دێنێ.

 

له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ عێراقدا، شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی وتی: "به‌ده‌ر له‌ لایه‌نه‌ بازرگانیه‌كه‌ی، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هۆكاری ئابورین، كه‌ هه‌ژاری و بێكارییه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت ده‌بێت هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت".

 

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنی له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و، وتی: "ئێستا جیا لە هەموو قەیرانەکانی دیکە عیراق بۆتە گۆڕەپانێک بۆ ماددە هۆشبەرەکان و بە هەموو شێوەیەک کاری تێدا دەکرێت و لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی 2600 کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەموو ئەمانە لە ئەنجامی خراپ ئیدارەدانی حکومەت و خراپ بەکارهێنانی ئابووری ئەم وڵاتەیە".