گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کلاسیکۆی سێیەمی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت

2019.03.01 - 15:31
کلاسیکۆی سێیەمی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سێیەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە لەنێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەبچێت.

یارییەکەی سبەینێ لەمیانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیدایە و کاتژمێر 10:45 خولەک بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

کلاسیکۆی ئەم جارە سێیەم یاریی نێوان ئەو دوو یانە ئیسپانییەیە و کە لەمانگی ڕابردوودا لە میانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و بەکۆی هەردوو یارییەکە بەرشەلۆنە 4-1 سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی.

لە خولی ئیسپانیدا بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدا دێت و ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدا دێت.