گه‌ڕان

Shadow Shadow

نامەیەک مەرگی نیشانی عێراقییەکاندا

2020.01.07 - 12:08

بیروڕا-هێرش عەبدورەحمان   بەردەوام وتراوە ئەمریکا ھیچ شتێک بەهەڵە ناکات، دوای بڵاوبونەوەی نامەکە لەمیدیاکانی جیھان، ھەر کەسە و بە شێوەیەک خوێندنەوەی بۆکرد، کە ئیتر ئەوە کۆتاییە و ئەمریکا لەعێراق پاشەکشە دەکات، بەڵام لەڕاستیدا بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە ناردنی کۆمەڵێک مەسج بوو تا ئەمریکیەکان کاردانەوەی حکومەت و ھاوڵاتی عێراقی ببینن. بۆیە لەناوچەی سەوز بەخێرایی 100 سەربازی ھێزی پۆڵاینی کشاندەوە بۆ کوێت، تا پەیامەکە باشتر بگات. بێ گومان کاری خۆی کرد، ھەر زوو عێراقیەکان ھەموویان کەوتنە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە، لەڕێگای سوشیاڵ مێدیاکانەوە کەوتنە داواکاری کە حکومەتەکەی عادل و پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی ئەوان ناکات و، ئەوانەی دەنگیان بەو بریارە داوە پیاوەکانی ئێرانن، ھاوڵاتی عێراقی داوا ناکات بەڵکو ئەوان دەخوازن ئەمریکا تەنیایان نەکاو بە ئاسانی تەسلیمی ئێرانیان نەکات، مانەوەیان بە گرنگ و پێوست دەزانن، بەشێکی تری نامەکە. .

٭ مەسجێک بوو بۆ عادل عبدولمەھدی ئەگەر واژۆی بریارەکەی پەرلەمان بکات ئەمریکا سزای ئابوری توند ڕووبەڕووی عێراق و کاربەدەستانی دەکاتەوە ھاوشێوی ئیران کە عێراق زەحمەتە بەرگەی بگرێت. . ٭ بەشێکی تر بۆ ئەوەیە کاریگەری دروست بکات بۆ خۆپشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی ھەینی. . دوای بڵاوبونەوەی نامەکە لەناوخۆی ئەمریکا، ئەوانەی چاودێری دۆخی عێراق دەکەن دەڵێن، سێ مانگە خۆپیشاندانەکان بەردەوامە خوێنێکی زۆر ڕژاوە ھاوڵاتیەکی زۆر ڕفێندراوە و تیرۆرکراوە، بێ دەنگی ئەمریکا ئێرانی باڵادەستکردوە لە عێراقدا، ھەمووی لەئەستۆی واشنتندایە. ئەوان بوون ئەو کۆمەڵە خراپەیان ھێنا و، دەسەڵاتیان پێدان، ھەر ئەوانیش دەتوانن لە دەسەڵات بەیەکجاری دووریان بخەنەوە و عێراق بکەنە شوێنێکی ئارام، بۆ جیھان و عێراقیەکان.