گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سكاڵای گێچەڵە ئەلكترۆنییەكان وەردەگرێت

ناس ڕاستی كردنەوەی بەشێكی تایبەت بە گێچەڵی ئەلكترۆنی لە هەرێم ئاشكرا دەكات

2019.03.30 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
ناس ڕاستی كردنەوەی بەشێكی تایبەت بە گێچەڵی ئەلكترۆنی لە هەرێم ئاشكرا دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

چەند رۆژێكە لەبەشێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان نووسراوێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە كە بەدواداچوون بۆ تاوانە ئەلەكترۆنییەكان لەهەرێمی كوردستان دەكات، لەبەدواداچوونێكی ناس كورد دەركەوتووە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هیچ پەیوەندییەكی بەهەرێمی كوردستانەوە نییە.

لە بەدواداچوونێكی ناس كورد و پەیوەندیكردن بە بەڕێوەبەرایەتییەكە، فەرمانبەرێكی بەشی پەیوەندی رایگەیاند "ئەم بەڕێوەبەرایەتییە هیچ پەیوەندییەكی بە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو بەڕێوەبەرایەتییەكە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕووبەروونەوەی تیرۆرە لە عێراق".

وتیشی "لەئێستادا ئەم بەشەمان كردووەتەوە بۆ وەرگرتنی سكاڵای گێچەڵە ئەلكترۆنییەكان، چەند جارێكیش هاوڵاتیانی كورد پەیوەندی پێوە كردووین، تەنها ئەوەندە كوردی دەزانین بڵێین، (كوردی نازانم".

لەو نووسراوەی كە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی هەرێمی‌ كوردستان، بڵاوكراوەتەوە هاتووە "ئەگەر هەڕەشەو سوكایەتیت پێكرا لەلایەن هەر پەیج و ئەكاوەنتێكی فەیسبوك و ئینستاگرام یان هەر لاپەڕەیەكی ئینتەرنێت، ئەوا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بكە بە بەشی بەدواداچوونی تاوانە ئەلكترۆنییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی، كە كەسانی شارەزاو ڕاهێنراوی نێودەوڵەتی كاری تێدا دەكەن بەنوێترین پڕۆگرام و ئامێر بۆ دیاریكردن و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی هەڕەشەو سوكایەتی بەخەڵك دەكەن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە".

ئاماژە بەوەش كراوە كە هاوڵاتیان دەتوانن لەهەر كاتێكدا كە پێویستیان بەهاوكاریی بێت، پەیوەندی بكەن بەژمارەكانی‌ (533 یان 131) بەشی بەدواداچوونی تاوانە ئەلكترۆنییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی بەتەواوی ناوو كێشەی شكاتكارەكە دەپارێزێت و بەنهێنی كاردەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تاوانكارەكە.

بەپێی داتا نافەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان دروستبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتیان بەتایبەتی ژنان لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە زیادبووندایە.