گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم ناوچەیەی كوردستان مەترسی دروستبوونی لافاو و بارانی بەخوڕ دەكرێت

2019.03.30 - 11:05
لەم ناوچەیەی كوردستان مەترسی دروستبوونی لافاو و بارانی بەخوڕ دەكرێت

ناس كورد-

مەترسی دروستبوونی لافاو و بارانی بەخوڕ لەناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان.

لەراگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بە بروسكەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت كە شەوی رابردوو ئاراستەی قایمقامیەتی قەزاكە كراوە و مەترسی دروستبوونی لافاو و بارانی بەخوڕ لەسبەینێ‌ (یەكشەممە) خراوەتەڕوو.

لەراگەیەندراوەكەی قایمقامیەتدا داوا لە هاووڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ و ناحیەكانی كراوە كە لەكاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەكانیان، پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوكاریكردنیان، ژمارەكانیش "07718343040 رێبوار جەبار (نوێنەری قائیمقامیەت)، 07501183905 سیروان حەمە (نوێنەری شارەوانی)".

بەپێی راگەیەندراوەكە هاوڵاتیانی ناحیەی شۆڕش بۆ هەر هاوكارییەك دەتوانن لەرێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە داوای هاوكاری بكەن"برهان عبدالله امین- سەرۆكی شارەوانی 07701534531، شوان نەسرەدین- نوێنەری كۆمپانیای شكار 07725274303، موحسین نوێنەری كۆمپانیای شكار 07725115215، بەختیار جبار، نوێنەری شارەوانی 07507172540، ئاری قادر عارف، نوێنەری شارەوانی 07501928562".

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ داوا لە سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاریەكانی چەمچەماڵ و ناحیەكان دەكات لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بن و داواش لەهاوڵاتیان دەكات سەری مەنهۆڵەكانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی كەمكردنەوە و ئەگەری لافاو.