گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

2019.03.30 - 10:22
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

ناس كورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار دینارە.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ شەممە 30ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار دینارە.

100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 400 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112.5دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.