گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوە

حاکم قادر بۆ ناس کورد: ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتی و پارتی ناکرێت

2019.03.30 - 10:15
حاکم قادر بۆ ناس کورد: ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتی و پارتی ناکرێت

ناس کورد- شەهرام عەزیز

حاکم قادر حەمە جان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان رەتیکردەوە ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان حزبەکەیی و پارتیدا ئەنجام بدرێت، هاوکات تاوەکو ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی بڕیاری بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا نەداوە.

حاکم قادر حەمەجان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بە ناس کورد-ی رایگەیاند "ئەمڕۆ (شەممە) هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتی و پارتیدا ئەنجام نادرێت، هیچ کاتێکیش دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوە".

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لە سەرچاوەیەکی ناو فراکسیۆنی یەکێتی، تا ئێستا فراكسیۆنی یەكێتی بڕیاریاری بەشداریكردنی نەداوە لەكۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان و بۆ بەشداریكردن چاوەڕوانی بڕیاری مەکتەبی سیاسی حزبەكەیان دەکەن.

لێدوانەكەی حاكم قادر حەمە جان لە کاتێکدایە، هەندێك لەمیدیاكان بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

ئێوارەی دوێنێ (هەینی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە عیماد ئەحمەد لە لێدوانێکی تایبەت بە ناس کورد وتی "لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیەکی تایبەت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتمان ئامادەکرد و داومانەتە پارتی و چاوەڕوانی وەڵامی ئەو حزبەین".