گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر بەتویتێك وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

2019.03.30 - 09:06
سەدر بەتویتێك وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و ڕایگەیاند "جۆلان ناوچەیەکی عەرەبییە".

پاش ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان بە خاکی ئیسڕائیل لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "جۆلان ناوچەیەکی عەربییە".

سەدر بە کەسێکی چالاک ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و زۆرینەی بۆچوونەکانی خۆی لەو ڕێگەیەوە دەردەبڕێت، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشییەوە چوبوە دەرەوەی عێراق و لە تویتەکانیشی دوورکەوتبووەوە و لە دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمین تویتی ئەوە.

دووشەممەی ڕابردوو 25ی ئاداری 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرزاییەکانی جۆلان-ی وەک خاکی ئیسڕائیل ناساند، ئەمەش کاردانەوەیەکی جیهانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.