گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنی دورگە گەشتیارییەكە باوك و كوڕن

عەمید یەحیا رەسوڵ:خاوەنی دورگە گەشتیارییەكەی موسڵ لەهەولێر دەستگیركرا

2019.03.30 - 08:23
عەمید یەحیا رەسوڵ:خاوەنی دورگە گەشتیارییەكەی موسڵ لەهەولێر دەستگیركرا

ناس كورد-

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیركردنی خاوەنی دورگە گەشتیارییەكەی شاری موسڵی راگەیاند.

عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەلێدوانێكی بە سۆمەرییە نیوزی وتووە" خانەی قەیرانەكان توانیوویانە دوو خاوەنە سەرەكییەكەی دورگە گەشتیارییەكەی شاری موسڵ، دەستگیر بكەن".

وتیشی "هەریەك لە عوبێد ئیبراهیم عەلی و رەیان-ی كوڕی كە خاوەنی دورگە گەشتیارییەكەی موسڵن لەلایەن دەزگای نەهێشتنی تاوان لەشاری هەولێر، دەستگیركراوون".

بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێك لەدورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ ژمارەیەك لەهاووڵاتی بوونە قوربانی و بەهۆی ئەو رووداوەوە پارێزگار و جێگری پارێزگاری موسڵ لەكارەكانیان دوورخرانەوە و لەلایەن دادگای موسڵەوە فەرمانی گرتن و قەدەغەكردنی گەشت بۆ پارێزگاری ئەو شارە و حەوت بەرپرسی دیكەی موسڵ دەركرا.