گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی دەزانێت خەمی سەرکردەکانی یەکێتی تەنھا پلە و ئیمتیازە بۆ بنەماڵە و کوڕ و کچەکانی خۆیان

عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك بۆ ناس: سیستمی پەرلەمانی واتا بارزانی سیستم

2019.03.29 - 23:14
عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك بۆ ناس: سیستمی پەرلەمانی واتا  بارزانی سیستم

 

 

ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا

ئه‌ندامێكى پێشووى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یاند، ئەبێت حزب و بنەماڵە لەگەڵ ئەو سیستەمەدا بگونجێندرێ، نەکە سیستەمەکە بۆ حزب و بنەماڵە بگونجێندرێت، دەشڵێت، ئەوەی پێی دەوترێت سیستمی پەرلەمانی دەبێ پێی بوترێت "بارزانی سیستم".

 

عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "وڵات پێویستی بە سیستمێکی گونجاوە بۆ حکومڕانی و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیانی، ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا پێی دەوترێت سیستمی پەرلەمانی، لە ھیچ کوێی دونیادا نمونەی نیە، مەگەر ناوی بنێین 'بارزانی سیستم'، چونکە ھەموی بۆ جێگا کردنەوە و ڕاگرتنی دڵ و ڕێکخستەوەی نێوماڵی بنەماڵەی بارزانییە و ھیچی تر".

 

"ئەوەی ئەمڕۆ ڕو دەدات و بۆ پارتی و بارزانییەکان ھەڵکەوتوە، تاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و ھیچ ھێز و لایەنێکی تر نیە جگە لە یەکێتی" عەبدوڵای کوێخا موبارەک وای وت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "یەکێتی تاوانبارە لە دوو لاوە، لەلایەک کارە نا ئەخلاقییەکانی بەرامبەر بە بزوتەوەی گۆڕان لە جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتن و پێنەدانی ئیستیحقاق لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و سزادانی ھەڵسوڕاوانی، هەروەها ھەوڵی پەراوێز خستنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی و ئاخیرەن ھێرش کردنە سەری و ھەوڵی لە ناوبردنی گۆڕان، ھەمو ئەمانە وایان لە بەشێکی سەرکردەکانی گۆڕان کرد کە ناچار بن بچنە ژێر باڵی پارتییەوە".

عەبدوڵای کوێخا موبارەک وتیشی، "پارتی ھیچ ترسێکی لە خۆگڤکردنەوەی یەکێتی نیە، چونکە بەباشی سەرکردەکانی ئەو حزبە دەناسێت کە ھیچ لە بارا نەبوون و خەمی ئەوان خەمی خەڵک و سیستمی حکومڕانی نیە، بەڵکو پارتی زۆر باش ئەزانێت کە خەمی سەرکردەکانی یەکێتی تەنھا پلە و پۆست و ئیمتیازە بۆ بنەماڵە و کوڕ و کچەکانی خۆیان".