کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وهزیری ناوخۆی توركیا رایگهیاند، زیاتر له 318 ههزار ئاوارهى سوری له توركیاوه، گهڕاونهتهوه ناوچهكانى خۆیان له سوریا، هۆکارەکەشی بۆ بوونی ئارامی لەو وڵاتە گەڕاندۆتەوە.
میدیاكانى توركیا بڵاویانكردهوه، سولهیمان سۆیڵۆ وهزیرى ناوخۆى توركیا، له میانی وتارێكیدا له ئیستەنبوڵ ڕایگهیاندووه: "318 هەزار و 500 ئاوارهى سوریى له توركیاوه له ماوهى دوو ساڵدا گهڕاونهتهوه ناوچهكانى خۆیان له سوریا، ئەوەش بەهۆی بوونی ئارامى له سوریا".
لە وتارەکەیدا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە حكومەتی وڵاتەكەی رەگەزنامەی توركی بە نزیکەی 55 هەزار كۆچبەری سوری بەخشیوە، ئەو كۆچبەرانە لەئێستادا وەك هاوڵاتی توركی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و مافی دەنگدانیشیان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا هەیە، كە بڕیارە لە 31ی ئایاری ئەمساڵدا لە توركیا بەڕێوەبچێت.
لەدوای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكانی سوریا لەساڵی 2011وە زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە روویان لە توركیا كرد، بەپێی دوایین ئاماریش لەئێستادا نزیكەی 144 هەزار سوری لە كەمپەكانی پەنابەراندا لە توركیا ژیان بەسەردەبەن.