گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەونی میسی بەر لە وازهێنانی لە تۆپی پێ چییە؟

2019.03.29 - 21:55
خەونی میسی بەر لە وازهێنانی لە تۆپی پێ چییە؟

 

ناس کورد-

لیونێل میسی ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئاشکرایکرد کە خەونێکی هەیە دەیەوێت بیهێنێتەدی لە ماوەی ئایندەدا، بەر لە وازهێنانی لە یاری.

لە چاوپێکەتنێکیدا میسی ڕایگەیاندووە، خەون بە بەدەستهێنانی نازناوێکەوە دەبینێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا پێش ئەوەی واز لە یاری کردن بهینێت.

میسی ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەگەر لە کۆتایی جامی جیهاندا بمانبردایەتەوە ئەوە زۆر جیاواز دەبوو، هەمو شتێکمان کرد، بەڵام چەن هەڵەیەکی بچوک ڕێگری لێکردین کە براوەی جامی جیهانی بین".

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە دریژەی وتەکانیدا باسی لە یوڤەنتوس و یاریزانە کێبڕکێکارەکەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد: "یوڤەنتوس یانەیەکی گەورەیە، من زۆر ڕێزیان لێدەگرم، ئەوان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان، بەهێزتربوون بە بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەنێویاندا".

میسی دەربارەی ڕۆناڵدۆ دەڵیت: "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کێبڕکێی زۆری لەناو یاریەکانی خولی ئیسپانیادا دروست کردبوو، کارێکی جوان ئەبوو ئەگەر ئێستاش بەشداری بکردایە".

میسی پیشتر دووجار وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، جارێک دوای کۆتاییهاتنی کۆپا ئەمریکا و جارێکی تریش دوای جامی جیهانی کە لە ڕوسیا ئەنجامدرا، بەڵام دواتر پاشگەز بوەوە.