گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوا دەكرێت دیپۆرتكردنەوەكە زۆرە ملێیانە نەبێت

مەترسی دیپۆرتكردنەوە لەسەر دەیان هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە

2019.03.29 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسی دیپۆرتكردنەوە لەسەر دەیان هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد–فوئاد عەبدوڵا

لەدوای كۆتایهاتنی داعش لەسوریا و عێراق و باشبوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە، ئەگەرێكی زۆر بەهێز ئەوەیە دەیان هەزار هاووڵاتی دیپۆرت بكرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند" رێكخراوەكەمان بە هاوكاری هەندێ رێكخراوی پەنابەری و مافی مرۆڤ لە هەوڵی ئەوەداین كە فشار بخەینە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆ تا دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران زۆرە ملێ نەبێت بە تایبەت ئەوانەی كەیسی پەنابەرێتیان ڕەتكراوەتەوە لەو وڵاتانە و لە وڵاتەكانی خۆیان وەرناگیرێنەوە".

بەوتەی سەرپەرشتیاری دەزگای لوتكە لە ساڵانی 2005 تا 2011 نزیكەی 7 هەزار كەس دیپۆرتكراوەتەوە و دواتر لەڕێگای حكومەت و پەرلەمانی عێراق هەوڵیانداوە ڕێگە بگیرێت لە دیاردەی دیپۆرتكردنەوەكە و لەگەڵ ئەوەشدا لە 2017 و 2018 چەند حاڵەتێك بوونی هەبوە و لە ئەنجامیدا هەندێ لە دیپۆرتكراو كۆتاییان بەژیانی خۆیان دەهێنا یان دەكوژران بەهۆكاری جیاواز.

ئاری جەلال روونیكردەوە ئەگەر هەیە نزیكەی 40 هەزار كەس لەوانەی كەیسەكانیان ڕەتكراوەتەوە لە عێراق بە گشتی دیپۆرت بكرێنەوە.

رێگەی كۆچ و گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات رێگەیەكی ئاڵۆز و پڕ لەمەترسییە و لەو رێگەیەدا ساڵانە ژمارەیەك لەپەنابەر گیانیان دەكەوێتە بەر مەترسی و لەناوچوون.
ئاری جەلال ئاماژە بەوە دەكات لە سەرەتای ساڵی 2019 وە 11 حاڵەتی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی كورد لەرێگەی كۆچكردنەوە، گیانیان لەدەستداوە.