گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسێدارەدانی 50 ژنی ئێزدی لە سوریا پشتڕاستدەکاتەوە

2019.03.01 - 13:10
کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسێدارەدانی 50 ژنی ئێزدی لە سوریا پشتڕاستدەکاتەوە

 

 

ناس کورد-

 

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە نیگەرانی خۆی بەرامبەر لەسێدارەدانی 50 ژنی ئێزدی لە سوریا ڕاگه‌یاند.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنه‌یه‌كی بۆ ناس کورد نێردراوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق نۆفڵ به‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ناڕەزایی خۆمان بۆ ئەو کارە قێزەونەی ڕێکخراوی داعش دەردەبڕین، کە ٥٠ ژنی ئێزدی لە ناوچەی باغوزی سوریا له‌ سێداره‌داوه‌."

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌: "ئەم کارە دەچێتە زنجیرەی کارە قێزەونەکانی ئه‌وڕێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌، کە لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیانداوە له‌ ناوچه‌كه‌، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌ین کە تەرمەکانیان بەڕێوشوێنی یاسایی بگەڕێننەوە بۆ خاکی عیراق."

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بەڵێنیدا بەهاوپەیمانی کردن لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاری کەسوکاری قوربانیەکان بکه‌ن و پاڵپشتیانبن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئەم تاوانە بە تاوانی کۆمەڵکوژی دادەندرێت".