گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نیودەوڵەتی: زیاتر لە 1250 هاووڵاتی لەسوریا و عێراق بە هەڵە كوژراوون

2019.03.29 - 09:58
هاوپەیمانی نیودەوڵەتی: زیاتر لە 1250 هاووڵاتی لەسوریا و عێراق بە هەڵە كوژراوون

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دانی بەوە دانا كە بەهەڵە و لەكاتی بۆردومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە دژ بە مۆڵگە و پێگەكانی داعش لە سوریا و عێراق، زیاتر لە 1250 هاووڵاتی كوژراوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەو ژمارەیە كۆی گشتی قوربانیانی ئەو 4 ساڵەیە كە هێزەكانی هاوپەیمانی تێدا ڕووبەرووی داعش بوونەتەوە لەعێراق و سوریا، لە نێوان مانگی ئابی 2014 تا شوباتی 2019.

راگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روونیدەكاتەوە فڕۆكەكانیان زۆر بە وریاییەوە و بە وردی لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ئامانجەكانیان لە سوریا و عێراق پێكاوە .

راگەیاندراوەكە لەكاتێكدایە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) چەند رۆژێك لەمەوبەر گوندی باغوز كە دواهەمین مۆڵگەی داعش بوو لەسوریا رزگار كرد و بەوەش كۆتایی داعشیان لەو وڵاتە راگەیاند.