گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەفتەی داهاتوو پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ موسڵ دادەنرێت

2019.03.29 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتەی داهاتوو پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ موسڵ دادەنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

شانەی قەیرانەكانی موسڵ لەهەفتەی داهاتوودا پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ شارەكە دادەنێت و ئەندامێكی شانەی قەیرانەكانیش ئاماژە بەوە دەكات "لەو بارەیەوە دەسەڵاتی تەواوەتیمان دراوەتێ‌".

لیوا نەجم ئەلجبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شانەی قەیرانەكانی موسڵ كەسی گونجاو لە شوێنی گونجاو دادەنێت و پارێزگارێكی نوێ بۆ شاری موسڵ، دیاری دەكات".

بەوتەی جبوری شانەكەیان دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە و سەرپشك كراون و وتی " گلەیی و نیگەرانییەكی زۆری خەڵكی موسڵمان لەلایە و كاریان لەسەر دەكەین".

روونیشیكردەوە كە دەسەڵات و بەرپرسیارێتی دەبەخشنە ئەو كەسانەی دەتوانن خزمەتی خەڵك بكەن و فەرمانگەكانی دەوڵەت بەڕێوە ببەن وەك دەزگایەكی چاودێریش، چاودێری جموجۆڵ و چالاكییەكانیان دەكەن.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە شانەكەیان قەرەبووی زیانلێكەوتووان و كەسوكاری قوربانیانی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیارییەكەی شارەكە دەكەنەوە.