گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە.. شەپۆلێکی بەفر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە

2019.03.01 - 12:58
بە وێنە.. شەپۆلێکی بەفر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی فراوانی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

شەپۆلی بەفربارینەکە کە تا ئێستاش لە هەندێک ناوچە بەردەوامە، بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەکان.

لە شارۆچکەی تەوێڵە زیاد لە 30 سانتیم بەفر باریووە ئەوەش حاڵەتێکی دەگمەنە لە سەرەتای مانگی ئاداردا ئەو بڕە زۆرە بەفر ببارێت.

بەفربارینەکە ناوچەکانی هەورامان، شارباژیڕ، دەربەندیخان، سۆران، چۆمان و حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتووەتەوە.