گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستمی یەكپۆشی پەیڕەو دەكرێت

لەدادگاكانی سلێمانی لەبەركردنی كاوبۆی قەدەغە دەكرێت

2019.03.29 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەدادگاكانی سلێمانی لەبەركردنی كاوبۆی قەدەغە دەكرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-


لەدادگاكانی پارێزگای سلێمانی سیستمی یەكپۆشی پەیڕەو دەكرێت و لەناوەڕاستی مانگی نیساندا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەنووسراوێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دوای ئەوەی ڕاپرسی كراوە و زۆرینەی فەرمانبەران لەگەڵیدابوون، بڕیاردراوە كە سیستمی یەكپۆشی پەیڕەو بكرێت لە سەرجەم دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتییەكە.

لەنووسراوەكەدا جۆری یەكپۆشییەكە روونكراوەتەوە "بۆ پیاوان (قات) چاكەت و پانتۆڵی نیلی و كراسی سپی و بۆینباخی نیلی (ئەگەر بەسترا)، بۆ ئافرەتانیش، (قات) چاكەت و پانتۆڵی قوماش یان چاكەت و تەنورەی نیلی و كراسی سپی و بۆ ئەوانەشی كە حیجاب دەپۆشن حیجابی نیلی و سەرپۆش بە ئارەزوومەندانە، دیاری كراوە".

بەپێی نووسراوەكە لەبەركردنی پانتۆڵی جینز (كاوبۆی) قەدەغەكراوە و داوا كراوە كە سەرجەمی فەرمانبەران پێوەی پابەند بن.

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە ئەم سیستمە لە رۆژی 15ی نیسانەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردن.