گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی تەقینەوەیان هەیە

كەلار: باران بارین ژمارەیەك لەمین و دژە تانك دەردەخات

2019.03.28 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
كەلار: باران بارین ژمارەیەك لەمین و دژە تانك دەردەخات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

باران بارینی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەقەزای كەلار ژمارەیەك لە مین و دژە تانكی دەرخستووە كە مەترسی تەقینەوەیان هەیە و لەو بارەیەوە قایمقامیەتی قەزای كلار هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان.

لەراگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای كەلاردا هۆشداری دراوەتە هاووڵاتیان لەدەركەوتنی ژمارەیەك لە مین و دژە تانك لەسەیرانگا و شوێنە شاخاوییەكان كە مەترسی تەقینەوەیان هەیە.

قایمقامیەتی قەزای كەلار لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات "ماوەیەكە بەهۆی بارینی بارانی بەخـــووڕ و بەر‌زبوونەوەی ئاستی ئاو ، لە سەیرانگا و شوێنە شاخاوییەكان ژمـــارەیەك لە مینی دژە مـرۆڤ و دژە تانك دەركــــەوتوون و مـــەترسی تەقینەوەیان هەیە".

لەراگەیەندراوەكەدا قایمقامیەتی قەزای كەلار داوا لەهاووڵاتیان دەكات لەكاتی گەشت و سەیرانكردندا پێشتر لەشوێنەكە دڵنیاببنەوە و ئاگاداری خۆیان بن.