گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان لەگەڵ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە

گۆڕان: لەگەڵ پارتی لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم نەگەیشتووین بە ڕێککەوتن

2019.03.28 - 14:44
گۆڕان: لەگەڵ پارتی لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم نەگەیشتووین بە ڕێککەوتن

ناس کورد-

فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمن، ئاماژە بەوەشدەکەن لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.

 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئەوەی گرنگبوو لای ئێمە کە لە ساڵی 2016وە پرۆژەمان پێشکەش کردبوو بۆی، ئەوەیە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، کە لەم پرۆژەیاسایەدا جێگیر کراوە".

 

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی ڕاگەیاند، لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە گەڵ پارتیدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی خواستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان نەهاتۆتە دی.

 

سەبارەت بە بەشداری کردنی یەکێتی لە هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتی: "یەکێتی هێزێکی کارگەرە و هیوامان وایە بەشدار بن لەم هەنگاوەدا، چونکە پێشوتر لەگەڵ ئەو حیزبە چەندین پڕۆژەمان هەبووە، ئەوانیش لەگەڵ ئەوەدا بوون سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت".

ئەو کۆنگرەی فراکسیۆنی گۆڕان پاش ئەوە هات کە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند ئەوان پرۆژەیاسایان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش کردووە.