گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

500 دۆلار بۆ سپۆنسەرکردنی پۆستێک تەرخانکراوە

ڕێكخراوێك هۆشداری له‌ باره‌ی سوپای ئه‌لیكترۆنی ده‌دات

2019.03.01 - 12:13
ڕێكخراوێك هۆشداری له‌ باره‌ی سوپای ئه‌لیكترۆنی ده‌دات

 

ناس کورد-

 

ده‌زگای (ماڵی ڕاگه‌یاندنی عیراقی) راپۆرتێكی وردی له‌ باره‌ی سوپای ئه‌لیكترۆنی كه‌ عیراق بڵاوكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: “نزیکەی 200 لاپەڕەی فەرمی ناو تۆڕی فەیسبوک لەژێر چاودێریدان”، ئاشكراشیان كردووه‌، هەندێک لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن هاوبەشییان لەگەڵ ئەو سوپا ئەلکترۆنیانەدا هه‌یه‌.

 

ڕاپۆرتەکەی ئه‌و ده‌زگایه‌ کۆمەڵێک ڕاسپارده‌ له‌خۆده‌گرێت، کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی كردووه‌، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی، بڵاوبوونەوه‌ی ئەم سوپا ئەلکترۆنیانە، هەڕەشەن بۆ تێكدانی شیرازەی خێزانی له‌ عێراق.

 

لەگەڵ ڕاپۆرتەکەیدا (ماڵی ڕاگه‌یاندنی عیراقی) دۆسیەیەکی 60 لاپه‌ڕه‌یی فەرمیی بڵاو کردۆته‌وه‌، کە باس لە جموجۆڵه‌كانی په‌یجه‌كان و ڕۆڵیان و ڕێگەی سپۆنسەرکردنیان ده‌كات، هه‌روه‌ها باسی لەوەشکردووه‌ کە سپۆنسەری هەندێک لە بڵاوکراوەکانی ئه‌وپه‌یجانه‌، دەگاتە 500 دۆلار بۆ یەک بڵاوکراوە.

 

لە درێژی ڕاپۆرتەکەدا باس لە بەرەوپێشچونێکی مەترسیداری ئەو سوپا ئەلکترۆیانە دەکات ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: “به‌ هەزارەها په‌یج کار لە سه‌ر ڕای گشتی دەکەن، وادەکەن بیروڕاکان بێبەش نەبن لە ڕقوکینە، تەنها لەبواری سیاسیشا کار ناکەن، بەڵکو کار لەسەر کەسایەتیە ناودار و گشتیەکانیش دەکەن."

 

بۆ دەستكه‌وتنی زانیاری ورد، ئه‌و ده‌زگایە، بۆماوەی 3 مانگ چاودێری زیاتر لە 200 لاپەرەی فه‌یسبوكی فەرمی کردووه‌، کە بەشێوەیەکی ڕون ئاشکرای کردوە ئەو پەڕانە چۆن بەڕێوە دەبرێن و ئامانجیان چیە و چۆن ڕۆڵێکی نەرێنیان بینیوە لە شیرازەی خێزانەکاندا، وایانکردوە کە کۆمەڵگا بخەنە ناو قەیرانی سیاسیەوە. 

 

له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یدا (ماڵی ڕاگه‌یاندنی عیراقی) كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، كه‌ داوای هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی ده‌ستپێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانرێت په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و حزبه‌كانیش، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بخرێنه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یجه‌ وه‌همییەكان دابخرێن.