گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو واژوویان نەکردووە

فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پێشکەشکرد

2019.03.28 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پێشکەشکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بە واژووی 68 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا.

 

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پرۆژە یاسایەکمان پێشکەشکردووە کە چەند ئەرکێكی هەیە، لەوانە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی کە دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی هەڵپەساردووە، وە هەموارکردنەوەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم".

 

ئەوەشی ڕاگەیاند، تا ئەو کاتەی هەرێم دەبێتە خاوەنی دەستور داوایان کردووە کە سەرۆکی هەرێم لە نێو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

 

لە بارەی ئەو فراکسیۆنانەی واژوویان لەسەر پرۆژەکە کردووە، ئومێد خۆشناو وتی: "68 پەرلەمانتار لەگەڵ پرۆژەکەی فراکسیۆنی پارتی بوون و واژوویان کردووە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو، واژوویان نەکردووە بەڵام لەگەڵ پرۆژەکەدان".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ڕێکارەکانی پرۆژەیاساکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێبکەن.